بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماركرد و 100 دۆلاری ئەمریكی لە 146 هەزار دیناری عێراقی نزیكبووەوە.

لە كاتی دوای نیوەڕۆدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 145 هەزار و 750 دیناری عێراقی، دواتر رێژەیەكی بەهاكەی لەدەستدا، بەڵام سەرباری گۆڕانكارییە كەمەكان، بەهای دۆلار بەراورد بە ماوەی دوو مانگی رابردوو لە بەرزترین ئاستدایە.

بابەتی پێشتر

روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەت کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share