سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی رەشنووسی یاسای بودجە مانگانە 887 ملیار دینار دەگاتە هەرێمی كوردستان و دەشڵێت، “عێراق چیتر بیانووی نەماوە كە هەرێم سەربەخۆ نەوت دەفرۆشێت و بودجە رەوانە نەكات”.
د. ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، عێراق لەسەر بنەمای خەرجی راستەقینە 12.67 %ی پشكی هەرێم دەنێرێت و بەپێی رەشنووسی بودجە مانگانە 887 ملیار دینار دەگاتە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند، عێراق خاوەنی 110 ملیار دۆلار یەدەگە و دەتوانێت قەرزبكات و ئەگەر بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزین بەخۆوە ببینێت عێراق رووبەرووی كێشە نابێتەوە و وتیشی، “بۆ هەموو بەرمیلێك نەوتی فرۆشراوی هەرێم 5%ی داهاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پارێزگایانەی نەوتی تێدا بەرهەمێندراوە.