كوڕە شەهیدێك ناڕەزایی لەبارەی دۆخی هەرێم و حزبەكەی دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، ده‌بێت به جنێودان و قسه‌ی نه‌شیاو و سوكایه‌تیی به حیزب و لایه‌نه‌كانی دیكە خۆت ده‌ربخه‌یت تا له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانی پله و پۆست به‌ده‌ستبهێنیت.
ئەیوب جەبار، كوڕی شەهیدی ریزەكانی پارتی (جەبار ئیمامی) لە نوسراوێكدا كە روو لە باوكی شەهیدی لەژێر ناوی (باوكه چی ده‌گوزه‌رێت؟!) نووسیویەتی دەڵێت، ناچاربووم راستییه‌كان باسبكه‌م له‌پێناو ئاسووده‌بوونی رۆحی به‌رزه‌فڕی جه‌نابتان و، خۆشم وه‌ك درێژه‌پێده‌ری رێبازێك كه به خه‌بات، قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدان هاتۆته به‌رهه‌م.
دەشڵێت، “ئه‌و زروفه‌ی ئێستا (…) زروفی كه‌سانی زمان درێژ و مۆدیلاتی سۆشیاڵ میدیا و یوتوبهركانه، ئه‌وانه‌ی كه مۆدێلی بزنسی سیاسی و مۆدێرنیته‌ی كوردستانن، بێشه‌رمانه بازرگانیی به‌هه‌موو هه‌ست و به‌ها پیرۆزه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن”.
كوڕی ئەو شەهیدە ئەوەش دەڵێت، “ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو حیزب و ده‌سه‌ڵات بوونت هه‌بێت و، بە كه‌سێكی خاوه‌ن شیان و دڵسۆز و خۆشه‌ویست له قه‌ڵه‌م بدرێیت و ناوبانگ و كه‌سایه‌تیت دیاربێت، ده‌بێت خۆت سووك و ریسوا بكه‌ی ده‌بێت به جنێودان و قسه‌ی نه‌شیاو و سوكایه‌تیی به حیزب و لایه‌نه‌كانی دیكە خۆت ده‌ربخه‌یت تا له‌و رێگه‌یه‌وه، بتوانی پله و پۆست و پایه به‌ده‌ست بهێنیت یانیش پاره و ئیمتیازاتی دیكه”.
لە كۆتاییشدا باس لە “راستیی ئەمڕۆی حزب” دەكات و ئاماژە بەوەدەكات، ئه‌وه‌ی كه خیانه‌تیان لێبكات و دژایه‌تیان بكات و سوكایه‌تییان پێبكات، ئه‌و كه‌سانه خاوه‌ن سه‌نگ و رێز و شایسته‌ن، نەك كه‌سانی خاوه‌ن خه‌بات و مه‌بده‌ء و دڵسۆز و تێكۆشه‌ر كه هه‌موو ساتێك ئاماده‌ن له پێناو گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان فیداكاری بكه‌ن.