نمە باران و خۆڵبارین روو لە هەرێم دەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ئەگەری نمە باران و بەرزبوونەوەی خۆڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.

هەروەها پلەکانی گەرما بە (1-3) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشتر.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكرد، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

هەروەها لە پاش نیوەڕۆوە بەهۆی چالاکبوونی خێرایی با، لە هەندێك ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32
سلێمانی: 31
دهۆک: 31
کەرکوک: 35
هەڵەبجە: 31
زاخۆ: 30
سۆران: 29
گەرمیان: 39

بابەتی پێشتر

تێچووی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی فەرمیی شای بەریتانیا چەندە؟

بابەتی دواتر

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانت مەترسیی گەورەن بۆ تەندروستیی دڵت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share