نرخی زێڕ بۆ ئاستێکی پێوانەیی لە مێژوودا بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەوە کە بەرزترین نرخە لە مێژووی مامەڵەکردن بە زێڕەوە، ئەوەش دوای ئەوە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی %25 بەرزکردەوە.

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەیانیی ئەمڕۆ بۆ 2065 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەراورد بە نرخی پێشووی بەڕێژەی %0.8 بەرزبووەتەوە.

پێشتر لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 2072.91 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستە لە مێژوودا کە 2072.49 دۆلار و ٤٩ دۆلار بووە لە ساڵی 2020دا.

بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی %25 بەرزکردەوە ئەوە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و پێشبینییەکانی بازاڕیش بەو ئاراستەیە بووە.

 

بابەتی پێشتر

زەوی چۆن و کەی کۆتایی دێت؟

بابەتی دواتر

سێ هاوڵاتی لەسەر راوی باڵندەی کێوی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری…
Total
0
Share