دەستگیرا بەسەر “هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە”ـدا

قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستیگرت بەسەر سێ تۆن دەرمانی کشتوکاڵیی ساختەدا و دەڵێت، “هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەن”.

راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی ساختەی بەخێوکردنی کشتوکاڵدا گرتووە، خاوەنی شوێنەكە لە کۆگاکەی خۆیدا دروستیكردوون و بە نرخی براندە جیهانییەکان بە جوتیارانیان دەفرۆشێت”.

ئاشكرایكردووە، “بەشێک لەو دەرمانانە، ماددەی سارپەرماثرینی و چەندین ماددەی قەدەغەکراوی دیکەیان تێدایە و لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەن”.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات. ئەمڕۆ شەممە، شێخ…
Total
0
Share