موقتەدا سەدر لەبارەی دابەزاندنی بەهای دینارەوە هاتە دەنگ

موقتەدا سەدر لەبارەی بڕیارە نوێیەكەی بانكی ناوەندیی عێراقەوە ئاماژەی بەوەكرد، “بانكی ناوەندی و تەواوی بانكەكانی دیكە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵكارانن”.

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی كانونی یەكەم بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، موقتەدا سەدر، سەركردەی ڕەوتی سەدر لە تویتەر نوسیویەتی، “بانكی ناوەندی و تەواوی بانكەكانی دیكە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵكارانن”.

سەدر ئەوەشی ڕایگەیاندووە، “پێویستە حكومەت و پەرلەمان كۆتایی بەوە بهێنن و هەوڵبدەن بەخێرایی ڕزگاری بكەن، دابەزاندنی دراو بەس نییە”.

ئەو سەركردە شیعەیەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو هەنگاوە چەكێكی دوو سەرە و عێراق لە قەیران ڕزگار دەكات و دەیخاتە قەیرانێكی قورسترەوە و تاكە زەرەرمەندیش میلەتە”.

بابەتی پێشتر

دیبەیتەكەی نێوان عەبدولەتیف سەلەفی و مەریوان هەڵەبجەیی دەكرێت؟

بابەتی دواتر

كازمی: من زەرەرمەندی یەكەم دەبم لە بودجەی ساڵی 2021

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share