كۆی بارانبارین لە سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری ئاشكراكرا

كەشناسی كۆی بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە ناوچەكانی دەوروبەری ئاشكرادەكات و لە بەرزنجە زیاتر لە 1200 ملیم باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڕی باران بارینی لە مانگی نیساندا و كۆی گشتیی بارینی تا ئەمڕۆ بەراورد بە كۆی گشتی باران لە ساڵی رابردوودا خستەڕوو.

ئامارەكە لە وێستگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە و هەندێك وێستگەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ وەرگیراون.

هەروەك دەریدەخات زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵ لە بەرزنجە بووە بە 1210.3 ملیم، لە سلێمانیش 732.8 ملیم باریووە، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ 420.4 ملیم بووە.

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی پارچە زەوییەك بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی كۆبوونەوەكانی لەسەر بودجە درێژەپێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێكی گرنگی سلێمانی فراواندەكرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ پێشنیازی فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانییی…
Total
0
Share