شەقامێكی سلێمانی دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكاتەوە، بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، شەقامی سەرەكیی لە گەڕەكی مامەیارەوە سایدی بەرەو شەقامی مەلیك مەحمود (60 مەتری)، لە سبەینێ دووشەممەوە بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكەینەوە بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، شەقامی سەرەكیی لە گەڕەكی مامەیارەوە سایدی بەرەو شەقامی مەلیك مەحمود (60 مەتری)، دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، لە سبەینێ دووشەممەوە شەقامەكە بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق مووچەی مانگی پێنج دابەشدەكات

بابەتی دواتر

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەبارەی گەندەڵكارانەوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکانەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان ڕایگەیاند، “لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی ئەو هەڵمەتە…
Total
0
Share