لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 120 مەتری لە شاری هەولێر كەسێك گیانیلەدەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر شەقامی 120 مەتری لە هەولێر لە نزیك شوقەكانی نەورۆز ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا كرۆلا بەهۆی پابەندنەبوونی بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە خۆی كێشا بە ڕاگر و شۆستەی شەقامەكەدا و بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێر و سەرنشینەكە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە ئۆتۆمبێلەكە زیانی ماددیی زۆری بەركەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: رۆژانی جەژن نزیکەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “بۆ رۆژانی جەژن نزیکەی 50  هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە”. هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی تێكۆشەر و سەركردەی دیاری یەكێتی و كوردستان كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، تێكۆشەر و سەركردەی دیاری…
Total
0
Share