لیستی ناوی دامەزراوان لە پاسەوانی سنوور رادەگەیەندرێت

بڕیارە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا لیستی ناوی ئەو کەسانەی لە ریزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دامەزراون رابگەیەندرێت.

عەقید کاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، “سەبارەت بەوانەی ناویان دەرچووە بۆ دامەزراندن لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بە نامەی مۆبایل لەلایەن (مديرية إدارة التطوع ) ئاگاداردەکرێنەوە”.

لە سەرەتای ئەمساڵدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزراندنی پاسەوانانی سنووری لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، زیاتردوو ملیۆن کەس فۆڕمی دامەزراندنەکەیان پڕکردووەتەوە.

دامەزراندنی ئەو پاسەوانانە تایبەتە بۆ ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بە درێژایی نزیکەی هەزار و 30 کیلۆمەتر دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەدەكردەوە بە داخستن و پێبژاردن سزادراوە

ئەو نەخۆشخانەیەی بەهۆی نەدانی پارەوە تەرمی كۆچكردوویەكی تووشبوو بە كۆرۆنای ڕادەستی كەسوكارەكەی نەدەكردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێرەوە بە…
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی: فەرمانەکەی وەزیری ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کەناڵ8 و میدیاکارێکی کەناڵەکە بڕیارێکی حزبییە نەک حکومی

بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کەناڵ8 و میدیاکارێکی کەناڵەکە بڵاوکردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا…
Total
0
Share