نەوت بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە دوای ئەوەی داتاکانی ئەمریکا دەریانخست کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دابەزیوە و لە هەمان کاتیشدا خواست لەسەر سووتەمەنی بەرزبووەتەوە.

نرخی نەوتی برێنت بە بڕی 1.17 دۆلار بەرزبووەوە کە دەکاتە 1.5% و بە 79 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا لە رۆژی هەینیدا بەر لە داخستنی بازاڕی نەوت.

نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 2.02 دۆلار بەرزبووەوە کە دەکاتە 2.7% و لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی نەوت گەیشتە 76 دۆلار و 78 سەنت.

هەرچەندە ئەو هەردوو جۆری نەوتی خاو بەشێوەی رۆژانە بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد، بەڵام بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک دابەزین و نەوتی خاوی برێنتیش بۆ مانگی چوارەم دابەزینی تۆمارکرد.

 

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی ئاوارە هەڵاتووەكان لە سودان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

مەترسیدارترە لەوەی پێشبینی دەکرێت.. هۆشداری لە گۆڕاوێکی کوشندەی کۆرۆنا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share