کاروان گەزنەیی: چوار وەزیری کابینەی نۆیەم پاشخانی پاراستنیان هەیە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا جگە لە سەرۆکی حکومەت چوار وەزیر پاشخانی ئەمنی و پاراستنیان هەیە کە ناکرێت ئەمانە حکومەتی مەدەنی بەڕێوەببەن.

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “من لەسەرەتای ئەم کابینەیەی حکومەتەوە وتوومە، لەکاتێکدا پێویستە حکومەت حکومەتی مەدەنی بێت بە خەڵکانی پاشخان پاراستن و ئەمنی بەڕێوەناچێت”.

باسیلەوەشکرد، “لە کابینەی نۆیەمدا جگە لە سەرۆکی حکومەت ، هەریەکە لە ، وەزیری شارەوانی، وەزیری ناوخۆ، وەزیری تەندروستی و وەزیری پەروەردە پاشخانی ئەمنی و پاراستنیان هەیە و بە هەمان ئەقڵیەتی پێشووش بیردەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم وەزیرانە تا ئێستا دانەماڵدراون لە بیرۆکەکانی رابردوویان پێیان وانییە پێویستە وەزیر وەزیری هەموو خەڵكی کوردستان بێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەن”.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

وێڕای هێوربوونەوەی دۆخەکە ژمارەی کوژراوان لە سودان روو لەبەرزبوونەوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share