دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای قەڵاچوالان – سلێمانی چوار کەس برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای قەڵاچوالان سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی کیا بارهەڵگر و تۆیۆتا کرۆلا تاکسیدا روویداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.