تەرمێكی نەناسراو لە سلێمانی دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمرۆ تەرمێك لەنێو دەغڵودانی هاوڵاتییەك لە نزیك گەڕەكی شێخ عەباس لە سلێمانی دۆزرایەوە، تیمەكانی پۆلیس و تەندروستی تەرمەكەیان گەیاندووەتە پزیشكی دادوەری.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ناسنامەی قوربانییەكە نەناسراوەتەوە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو كەسە ماوەیەكی زۆرە لەو شوێنە گیانیلەدەستداوە و تەرمەكەی شیبووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان پۆلیسی سلێمانی دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدان و ئاشكراكردنی ناسنامەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی پیرەمەگرون: کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام

گەنجێکی پیرەمەگرون، رایگەیاند، کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام. گەنجێکی پیرەمەگرون ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کەناڵێکی پارتی بەناوی…
Total
0
Share