بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن بۆ بەستنەوەی بۆریی نوێی كاربۆن ستیل تیرە 1500 ملم لەگەڵ بۆريی كۆن GRP تیرە 1500 ملم لە پڕۆژەی پاراستنی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر ئەو هاوبەشانەی كەوا ئاویان لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ بۆ دابیندەكرێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێئاو دەبن.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێردا هاتووە، وێستگەكە لە ڕۆژی یەكشەممە 30ی ئەم مانگە دەستپێدەكات تاكو ئێوارەی رۆژی دووشەممە یەكی ئایار بەردەوام دەبێت.