شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سەردانێكيدا بۆ بەغداد، بە جیا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، كۆبوونەوە.
لە هەردوو دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات، پرسی بودجەی گشتی و یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق تاوتوێكران.
هەر ئەمڕۆ شاندەكەی یەكێتی چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی دیكەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراقدا ئەنجامدا