وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی لەبارەی دەرماڵەوە دەركرد

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی دەرماڵەی خەرجكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە بریتییە لە رێنمایی دارایی ژمارە ( 6 ) ی ساڵی 2023، كە لە 17 نیسانی 2023 دەرچووێندراوە و لە رۆژنامەی وەقائیعی فەرمیی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، لەمەودوا كار بە هیچ ڕێنماییەك ناكرێت كە خەرجكردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیكا و یەكێتییەكان و هەر ڕێنماییەك پێشتر دەرچووبێت لەمەودوا ڕادەگیرێت.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. كاركردن لە هەردوو پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و فاروق بەردەوامە

بابەتی دواتر

كفری.. دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بۆ سەر مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share