بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و لەبری پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە و لێبوردنی گشتی خوێندنەوە بۆ شەش پرۆژە یاسای دیکە دەکات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای دەستە نیشتمانییەکان بۆ چاودێری ئەتۆمی و تیشکی و کیمیاوی و بایلۆجییەکان، دواتر خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێکەوتنی مەراکیش دەکرێت.
بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای نوسینگەکانی خزمەتگوزاری زانستی و راوێژکاری لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکرێت.
هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە سیستمی سەرەکی رێکخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆرا دەکرێت، لە بەشی کۆتاییشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی دەکرێت.
کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتێکدایە بڕیاربوو دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی رەمەزان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت.