چوارەم بەشەخۆراك و گۆشت دەدرێت بە هاوڵاتییان

وەزارەتی بازرگانی، ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی چوارەم بەشەخۆراكی مانگانە و فرۆشتنی گۆشتی سوور بە نرخی پاڵپشتیكراو بە هاوڵاتییان.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، وەزارەتەكە ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی نیسان كە رۆن، شەكر، برنج، پاقلەمەنی و دۆشاوی تەماتە لەخۆدەگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ئامادەكارییەكان بۆ دابینكردنی ساردكەرەوە و شوێنی تایبەت بە فرۆشتنی گۆشتی سوور بە هاوڵاتییان بەردەوامن و لە داهاتوویەكی نزیكدا، گۆشتی سوور بە نرخی پاڵپشتیكراو دەفرۆشرێت بە هاوڵاتییان.

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق، هێلكە و گۆشتی مریشكی بە نرخی پاڵپشتیكراو بە هاوڵاتییان فرۆشت و چەند خواردەمەنییەكی دیكەی بۆ بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان زیادكرد.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

بەدرۆن هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە باکووری رۆژئاوای عێراق، لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە تێکشکێنرا. سەرچاوەکانی سوپای عێراق بە…
Total
0
Share