درەنگانی شەوی رابردوو لە ژمارەیەک دوکانی شاری هەولێر ئاگرکەوتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەروو 80 هەزار دۆلار زیانی ماددیی هەبووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئاگرەکە لە کاتژمێر 12:15 خولەکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چوار دووکانی کارەبایی و کەلوپەلی ناوماڵ سووتاون.
زیانەکانەی ئاگرەکە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە زیاتر لە 80 هەزار دۆلار “هەشت دەفتەر دۆلار” دەخەمڵێنرێت.
لە مانگی رابردووشدا لە بازاڕی سورچییانی شاری هەولێر ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە 10 دوکان بەتەواوی سوتان، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو رایگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی کەمتەرخەمیی دوکاندارەکانەوە بووە و هیچ مافێکی قەرەبووکردنەوەیان نییە.