ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك لە سنووری بادینان سووتا و لایەنی پەیوەندیدار زیانی رووداوەكە ئاشكرادەكات.
رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئاگریگرتووە و بە تەواوی سووتاوە.
ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی دهۆك لەبارەی رووداوەكەوە رایگەیاند، سووتانی ئۆتۆمبێلەكە زیانی ماددیی زۆری هەبووە و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە.