نێچیرڤان بارزانی: با جەژن بكەینە سەرەتایەكی تازەی یەكڕیزی و تەبایی و كاری پێكەوەیی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات و دەشڵێت، با هێز و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق جەژن بكەنە سەرەتایەكی تازەی یەكڕیزی و تەبایی و كاری پێكەوەیی و كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەربكەین.

لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە موسڵمانان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان، بە تایبەتی لە خێزان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەم و هیوادارم جەژنی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بێت و شادی و ئاسوودەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

دەشڵێت، با هەموومان لەسەر ئاستی كەسی، لەگەڵ خۆمان و دەوروبەرماندا جەژن و ماناكانی بكەینە دەرفەتێك بۆ بەخۆداچوونەوە و چاكە و پێكهاتنەوە و لێبوردن و گەردن ئازادی، هەروەها لاپەڕەیەكی نوێی ڕێزلەیەكگرتن و خۆشەویستی و ئاشتەوایی بكەینەوە”.

لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، لەسەر ئاستی سیاسیش هێز و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق جەژن بكەینە سەرەتایەكی تازەی یەكڕیزی و تەبایی و كاری پێكەوەیی و كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەربكەین و هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ زامنكردنی ئێستا و داهاتوویەكی باشتر بۆ گەل و وڵاتەكەمان.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

بابەتی دواتر

بەبۆنەی جەژنەوە داوای ئاگربەستێکی سێ رۆژەیی لە سودان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share