ئەو کەسە دەستگیرکرا کە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دا و هەڵات

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دابوو و دواتر هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێل لێی دراوە و تۆمەتباری رووداوەكە هەڵاتووە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێلكاری شوێنی رووداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە لایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار( د،ع،أ ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 و 413 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران دەکات

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: پارێزگای سلێمانی لەژێر گەمارۆیەكی مەترسیداری حكومەتدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەت و لایەنە سیاسییەكان بۆچوون و هەڵوێستیان یەك بخەن بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، “پێویستە حكومەت و هەموو لایەنە سیاسییەكان بۆچوون و هەڵوێستیان…
Total
0
Share