تەندروستیی سلێمانی لەبارەی رۆژانی جەژنەوە بڕیاردەدات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە رۆژانی پشووەکانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەکان سەنتەرە گرنگەکانی وەك (سەنتەرەکانی گورچیلەی دەستکرد، بانکی خوێن)بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن”.

داوایشیکرد، “لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن”.

 

بابەتی پێشتر

رێكخراوێك: هێزێكی ئەمنی لە هەولێر پەلاماری دوو تیمی میدیایی دەدەن

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوان لەبارەی جەژن لە سعودیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەشتەرگەریی منداڵبوون بۆ…
Total
0
Share