عومرەکارێکی کورد دوای گەڕانەوە لە رێورەسمی شەوی قەدر گیانیلەدەستدا

عومرەکارەکارێکی کورد لەدوای گەڕانەوەی لە ڕێورەسمی شەوی قەدر لە شاری مەککە دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و بەیانی ئەمڕۆش کۆچیدوایی کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی عومرەکاری کورد بە ناوی شوكریه‌ یەحیا مەجید خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ حه‌ره‌م تووشی ته‌نگه‌نه‌فسی بووه‌ و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ كۆچیدوایی كردووە”.‌

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌و عومره‌كاره‌ به‌ درێژایی شه‌وی 27 ی قه‌در له‌ حه‌ره‌می پیرۆز بووه‌ و به‌شداری هه‌موو نوێژه‌كانی ته‌راویحی كردووه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا ته‌نانه‌ت نوێژی به‌یانیشی كردووه‌ و دواتر باری ته‌ندروستیی تێكچووه‌ تاوه‌کو گه‌یەندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچیدوایی كردووه‌ و بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ حه‌ره‌می پیرۆز نوێژی له‌سه‌ر بكرێت و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ سعودیه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێت”.

بابەتی پێشتر

مووچەی پاسەوانانی سنووری هەرێم زیاددەكرێت

بابەتی دواتر

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای دژەتیرۆر: هێزەكانی دژەتیرۆر هاوبەشی خەم و ئەركی پاراستنی خانەوادەی قوربانییان و سەردانیكارانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەن

دەزگای دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، هێزەكانی دژەتیرۆر هاوبەشی خەم و ئەركی پاراستنی خانەوادەی قوربانیان و سەردانیكارانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی پارێزگای…
زیاتر ببینە

پەروین فاتیح: كورد و یەكێتی ئامادەن بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو ئەنجومەنی پارێزگاكە یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی لێكتێنەگەیشتنی لایەنەكان دواخراوە، هەركاتێكیش…
Total
0
Share