پێش چەند خولەکێک لە دەرچوونی، سپەیس ئێکس لە هەڵدانی موشەکەکەی پاشگەزبووەوە

پێش چەند خولەکێک لە بەڕێکەوتنی بەرەو بۆشایی ئاسمان، کۆمپانیای سپەیس ئێکس پلانی هەڵدانی مووشەکەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بڕیار بوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس مووشەکی ستارشیپ رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، بەڵام پێش چەند خولەکێک لە بەڕێکەوتنی پەشیمانبوونەوە.

راگرتنی بڕیاری هەڵدانی مووشەکەکە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە، ئەمەش بەپێی راگەیەندراوی سپەیس ئێکس تا ئێستاش رووننەبووەتەوە کەی مووشەکەکە رەوانەدەکرێت.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە ملیاردێری جیهانی ئیلیۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات، سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکەی لە بەشی باشووری ویلایەتی تەکساس لە نزیک سنووری مەکسیک دانابوو، پلانی وابوو ئەم مووشەکە بۆ هەڵگرتنی کەشتیوانی ئاسمانی و کەلوپەل بۆ سەر مانگ بەکاربهێنێت وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی گەشتی دیکە و چوونە سەر هەسارەی مەریخ لە کۆتاییدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مایکرۆسۆفت ماڵئاوایی لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەکارخستنی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆەر 11 راگەیاند و ئاشکرایکرد ئامانجیان پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزارییە بە بەکارهێنەرانی.…
زیاتر ببینە

تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە ئیمارات سەرکەوتوو بوو

تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێری شوێنگرەوەی تاکسی لە شەقامەکانی ئیمارات سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و چوار ئۆتۆمبێل لە تاقیکردنەوەکەدا بکارهاتوون، دووانیان کارەبایی…
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share