“هێنانی ئیبراهیم تاتڵیساس تەنها بۆ لەبیربردنەوەی مەسەلەی سەرتاشینەکەیە”

هێنانی هونەرمەندی تورک ئیبراهیم تاتڵیساس بۆ هەولێر و ئەو پێشوازییەی لەو شارە لێیکرا، لەلایەن هاوڵاتییان و کەسایەتییەکانەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و هاوڵاتییەک نووسیویەتی، “هێنانی تاتڵیساس تەنها بۆ لەبیربردنەوەی سەرتاشینەکەیە و هیچی تر”.

هاوڵاتییەک بەناوی سەردار قادر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی، “دەسەڵاتی هەولێر هەموو کات بۆ ئەوەی بابەتە گرنگ و گشتییەکان لەبیر خەڵک بباتەوە، بابەتێکی تر دروستدەکات و سەرجەم میدیا و رایگشتیی پێوە سەرقاڵ دەکات و چەواشەیان دەکات بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر بابەتە سەرەکییەکە نەمێنێت، کە شکاندنی شکۆی مرۆڤە لەژێر دەسەڵاتی پارتی و بارزانی”.

ئاماژە بۆ هاتنی هونەرمەندی تورک ئیبراهیم تاتڵیساس دەکات و دەڵێت، “هێنانی تاتڵیساس لەم کاتەدا تەنها بۆ لەبیربردنەوەی مەسەلەی سەرتاشینەکەیە و هیچی تر”.

“مەسەلەی سەرتاشین” کە ئەو هاوڵاتییە ئاماژەی بۆ کردووە، مەبەست لێی ئەو پارێزەرەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند لەلایەن چوار کەسەوە رفێنراوە و سەریان تاشیوە و ئەشکەنجەیان داوە و بریندارکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر چەند حاڵەتێکی دیکەی رفاندن، لێدان و سەرتاشین لە هەولێر روویانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال…
Total
0
Share