کەوتنەوەی ئاگرێک لە دوبەی 27 قوربانیی لێکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دوبەی ئیمارات کەوتەوە و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی دوبەی ئاگر لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 16 کەس بەهۆی سووتانەوە مردوون و حەوتی دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “ئاگرەکە لە کاتێکدا روویداوە کە دانیشتووانی یەکەکە لە کاتی خەودا بوون، دوای ماوەیەکیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە”.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە سەرەتاییانەی لە رووداوەکە کراوە، ئاگرەکە بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی لە بیناکەدا کەوتووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
Total
0
Share