لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و کازمیدا باس لە بوونی هێزەکانی پەکەکە کراوە لە هەرێم

دوای ئەوەی دوێنێ 17ی کانوونی یەکەم، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیایکرد لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەدا باس لە بوونی هێزەکانی نزیک لە پەکەکە کراوە لە شەنگال و ناوچەکانی دیکە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەدا کازمی ڕایگەیاندووە، “ڕێگە نادەین هیچ ڕێکخراوێکی چەکداری یان تیرۆرستی خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان”.

کازمی وتوشیەتی، “نیگەرانین لەو ڕوداوەی کە لە نێوان سنوری هەرێمی کوردستان و سوریادا ڕویداوە و پێکدادان دروست بووە”.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی عێراق ئەم پرسە بە جدی وەردەگرێت.

ڕۆژی 16 ی کانونی یەکەم، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە گەریلاکانی یەپەگە هەوڵیانداوە بەڕێگەی نایاسایی بێنە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا پێکدادان ڕویداوە.

لە بەرامبەریشدا سایتی فرات نیوز لەسەر سەرچاوەیەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ەوە لێدوانەكەی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی ڕەتكردەوە و بە دوور لە ڕاستی ناویبرد.

بابەتی پێشتر

عەلی سیستانی خۆی لە دۆسیەی ڕوحوڵازەم بێبەری کردووە

بابەتی دواتر

دایناسۆڕێكی تەمەن 110 ساڵ بە قەبارەی مریشكێك دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار