بریكاری وەزارەتی داد: دەستدرێژیكردنە سەر پارێزەرەكەی هەولێر دەستدرێژییە بۆ شكۆ و كۆی تەواوی خێزانی داد و دادوەری

بریكاری وەزارەتی داد ئیدانەی هێرشكردنە سەر پارێزەرەكەی هەولێر دەكات و راشیدەگەیەنێت، “دەستدرێژیكردنە سەر پارێزەرەكەی هەولێر دەستدرێژییە بۆ شكۆ و كۆی تەواوی خێزانی داد و دادوەری.

شیلان عارف بریكاری وەزارەتی دادی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و كە تێیدا هاتووە دەڵێت، دڵگرانم لەو رووداوە نەخوازراوانەی لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدەن، لە كوشتن و دەستدرێژیكردنە سەر شكۆ و كەرامەتی مرۆڤ و پەنابردنەر تۆڵەسەندنەوە و ترساندن و تۆقاندن بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان لەدەرەوەی دادگاكان، بە تایبەتی ئەو دەستدرێژییە ناڕەوایەی كرایە سەر پارێزەرێك لە پایتەختی هەرێمی كوردستان.

بریكاری وەزارەتی دادی هەرێم دەشڵێت، “ئەم دەستدرێژیە دەستدرێژیە بۆ شكۆ و كۆی تەواوی خێزانی داد ودادوەری و پێویستە هەموو هەڵوێستەی لەسەر بكەین و دەستدرێژی كاران بە سزای توند بگەیەندرێن.

راشیدەگەیەنێت، “توانا و پاڵپشتی خۆم بۆ سەندیكای پارێزەران و یەكە بە یەكەی پارێزەرانی خۆشەویست دووپاتدەكەمەوە كە ئەوان بەشێكی گرنگ و دانەبڕاوی خێزانی داد و دادوەرین”.

بابەتی پێشتر

سێیەم بەشە ئاردی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

مەڵبەندی یەكێتی: ماوەیەكە كۆمەڵێك گروپی رەفتار چەتە پەلاماری خەڵكی هەولێر دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

وتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبنەوە. سۆران جەمال تاهیر،…
Total
0
Share