ئەو کرێکارەی لە پاڵاوگە نایاساییەکەی دهۆک گیانی لە دەستدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، ئەو کرێکارەی کە لە پاڵاوگەکەی دهۆکدا سوتاوە و گیانی لە دەستداوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسەی کە لە پاڵاوگەکە سوتاوە خەڵكی شاری بۆکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بڕیارە بەو نزیکانە تەرمەکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێتەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو کەسەی کە لە پاڵاوگەکەدا گیانی لە دەستداوە ناوی ڕزگار محەمەد ئەمینە و ماوەی دوو مانگە سەردانی هەرێمی کوردستانیکردووە بۆ کارکردن.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 17 ی کانونی یەکەم، ئاگرێک لە پاڵاوگەیەکی نایاساییدا کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بەشێک لە جەستەی سوتاوە، هاوکات لە ڕوداوەکەدا ئۆتۆمبیلی کرێکارە ڕۆژهەڵاتییەکە بەتەواوی سوتاوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: سزاكانمان كاریگەرییان كردووەتە سەر كەرتی سەربازیی ئێران

بابەتی دواتر

عێراق.. ژمارەی دانیشتووان لە 2030دا 53 مليۆن کەس تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share