وێنەی ژمارەیەک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری ئامێدی زیانەکانی بارانبارینی ئەمڕۆی ئەو سنوورە دەردەخەن کە نزیکەی 20 شوێنی گەشتیاری بەوهۆیەوە ژێر ئاو کەوتوون و زیانێکی زۆری ماددیان بەرکەوتووە.
هاوینەهەواری گەلی شێرانە لە قەزای ئامێدی ئەو هاوینەهەوارانەی دەکەونە سەر رووباری شێرانکن بەشێکیان بە تەواوی لەناوچوون و زیانەکان بە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێن.