دۆلار بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد

كەمێك لەمەوبەر بەهای دۆلاری ئەمریكی گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ رۆژی رابردوو و بەرزبوونەوەیەكی چاوەڕواننەكراوی تۆماركرد.

ئێستا لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار دینارە و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەوە لە سەرەتای رۆژدا، نزیكەی دوو هەزار دینار سەرباری بەهاكەی بووە.

لە سێ رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان گەیشتە نزمترین ئاستی دوو ساڵ، بە جۆرێك بەهای 100 دۆلار تا 140 هەزار دینار دابەزی.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئەوەی دوژمن پێینەکرێت، ئەوان ئەنجامیدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: بایكۆتكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە

جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن بانگهێشتنەكراون و…
Total
0
Share