ساڵنامەی “فۆرمولا 1” لە 2023دا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

ڕێکخەرانی پاڵەوانێتی جیهانی “فۆرمۆلا 1” ساڵنامەی 2023ی ئاشکراکرد، کە لە ژمارەی پێشبڕکێکاندا ڕیکۆرد تۆمار دەکات.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2023 ژمارەی پێشبڕکێکان دەبێت بە (24 پێشبڕکێ)، دوای ئەوەی پێشبڕکێکانی لاس ڤیگاس و چین و قەتەر گەڕانەوە نێو خشتەی پاڵەوانێتی نوێی جیهان.

وەرزی نوێ  لە ڕێکەوتی پێنجی ئازار بە پێشبڕکێی بەحرەین دەستپێدەکات، لە ڕێکەوتی 26ی تشرینی دووەم بە پێشبڕکێی گەورەی ئەبوزەبی کۆتایی دێت.

 

ساڵنامەی وەرزی 2023 بەم جۆرە دەبێت:

پێشبڕکێی بەحرەین (سەخیر)

پێشبڕکێی سعوودیە (جەدە)

پێشبڕکێی ئوسترالیا (ملبۆرن)

پێشبڕکێی چین (شەنگەهای)

پێشبڕکێی ئازەربایجان (باکو)

پێشبڕکێی مەیامی (مەیامی)

پێشبڕکێی ئیمیلیا-ڕۆمانیا (ئیمۆلا)

پێشبڕکێی مۆناکۆ (مۆناکۆ)

پێشبڕکێی ئیسپانیا (بەرشلۆنە)

پێشبڕکێی کەنەدا (مۆنتریال)

پێشبڕکێی نەمسا (سپیلبێرگ)

پێشبڕکێی بەریتانیا (سلیڤەرستون)

پێشبڕکێی هەنگاریا (بوداپێست)

پێشبڕکێی بەلجیکا (SPA)

پێشبڕکێی هۆڵەندا (زاندڤۆرت)

پێشبڕکێی ئیتاڵیا (مۆنتسا)

پێشبڕکێی سەنگافورە (سەنگافورە)

پێشبڕکێی ژاپۆن (سوزوکا)

پێشبڕکێی قەتەر (لوسێل)

پێشبڕکێی ئەمریکا (ئۆستین)

پێشبڕکێی مەکسیک (مەکسیکۆ سیتی)

پێشبڕکێی بەڕازیل (ساوپاولۆ)

پێشبڕکێی لاس ڤیگاس (لاس ڤیگاس)

پێشبڕکێی ئەبوزەبی (یاس مارینا)

بابەتی پێشتر

بەرگریی ئەمریكا و پێشمەرگەی هەرێم یاداشتی لێكتێگەیشتنیان نوێكردەوە

بابەتی دواتر

دابینکردنی نەوت بۆ خوێندنگەکان ئەمساڵ چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
20
Share