جەیمس وێب وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی پاشماوەی ئەو ئەستێرانەی تۆمارکردووە کە تەقیونەتەوە

تەلەسکۆپی زەبەلاحی بۆشایی ئاسمان “جەیمس وێب”ی دەزگای “ناسا”ی ئەمریکی وێنەی نوێی سەرسوڕهێنەری لە بۆشایی ئاسمانەوە گرتووە و زانیاریی وردی لەبارەی بۆشایی ئاسمانەوە خستووەتەڕوو.

وێنەکان “ئەستێرەی کاسیۆپیای A” نیشان دەدەن، کە پاشماوەی سوپەرنۆڤایە، واتە دوا قۆناغی ژیانی ئەو ئەستێرەیە پیشاندەدات.

ئەم تەقینەوەیە 340 ساڵ لەمەوبەر روویداوە، بەڵام وێنە نوێیەکان بەنوێترین پاشماوەی سوپەرنۆڤا ناسراون لە گەلەئەستێرەکەماندا، دەیان ساڵە بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

ئەم وێنانە ئەوەمان بۆ رووندەکەنەوە کە بۆچی ئەم گۆشە ناوی ” The Green Monster ” ی هەڵگرتووە.

پێشتر تەلەسکۆپەکانی دیکەی پێش جەیمس وێب وێنەی ئەم دیاردە فەلەکییەیان گرتبوو، لەوانە یەکێکیان لە ساڵی 1999 و یەکێکی دیکە لە ساڵی 2002.

بەڵام ئەو وێنانەی کە لەلایەن “جەیمس وێب”ەوە گیراون، وردەکاریی زیاتر لە جاران نیشان دەدەن، بەهۆی بەکارهێنانی کامێرای ژێر سووری مامناوەند، کە توانای شیکردنەوەی رەنگەکانی شەبەنگی هەیە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
زیاتر ببینە

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات پێشبینیی ڕووداوە سروشتییەکان و لافاوەکان دەکات

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات کە تێچووەکەی چوار ملیار دۆلارە، یەکەم جۆرە کە بتوانێت پێشوەختە هۆشداریبدات لە شەپۆلە سەختەکانی…
Total
0
Share