نرخی زێڕ بەرزبووەوە و دۆلار و نەوت دابەزین

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و دۆلار و نەوت نرخەكانیان دابەزین.

دوای سێ هەفتە لە بەرزبوونەوە، نرخی نەوتی خاو دابەزی و بەرمیلێك جۆری برێنت نزیكەی دۆلارێكی لەدەستدا و بە 84.58 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، جۆری تەكساسیش 64 سەنتی لەدەستدا و بەرمیلێكی بە 79.74 دۆلارە.

هاوشێوەی نەوتی خاو، ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریكی لەسەر ئاستی جیهان دابەزی و 1%ـی بەهاكەی لەدەستدا، هۆكارەكەشی داتاكانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە ئەمریكان كە كاریگەرییان لەسەر سیاسەتی نەختینەیی بانكی ناوەندیی ئەمریكا هەیە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەهای دۆلار بەرزبووەوە و لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە سلێمانی و هەولێر، 100 دۆلار بە 143 هەزار و 750 دینارە.

جیاواز لە نەوت و دۆلار، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەك زێڕ بە نزیكەی 1995 دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیرە بەردەوامە لە دابەزین.. سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان و سەربەخۆنەبوونی بانكی ‏ناوەندی هۆكاری سەرەكین

لیرەی تورکی بەردەوامە لە شکستهێنان، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستی ‏تۆمارکرد و لەڕیزی ئەو دراوانەدایە کە خراپترین پێگەیان…
Total
0
Share