فایزەر تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە ئۆمیکرۆنی دەستپێکرد

هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند، تاقیکردنەوەی تایبەت بە ڤاکسینی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیان دەستپێکردووە.

تاقیکردنەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ سەلامەتی و ئاستی وەڵامدانەوەی بەرگریی دروستبوو لە ڤاکسینەکەوە دەکات، وەک زنجیرەی یەکەم و ژەمە زیادەکان، لە تاقیکردنەوەکەدا هەزار و 420 کەس کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 50 ساڵدایە بەشدارییانکردووە.

توێژینەوەکە بۆ سێ کۆمەڵە دابەشبووە:

کۆمەڵەی یەکەمی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە دوو ژەمیان لە ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا پێدراوە بەرلە 90 بۆ 180 ڕۆژ لە تاقیکردنەوەکە، دواتر بە ژەمێکی ڤاکسینەکەی ئۆمیکرۆن دەکوترێن.

کۆمەڵەی دووەمی تاقیکردنەوەکە سێ ژەمی ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنایان پێدراوە بەر لە 90 بۆ 180 ڕۆژ و دواتر ژەمێک یان دوو ژەمی ڤاکسینی ئۆمیکرۆنیان پێدەدرێت.

کۆمەڵەی سێیەم هیچ ژەمێکی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پینادرێت و تەنها سێ ژەمی ڤاکسینی ئۆمیکرۆنیان پێدەدرێت.

توێژینەوە ئەنجامدراوەکانی پیشئێستا بەردەوامن لەسەر جەختکردنەوە لەوەی ژەمە زیادەکانی ڤاکسین دەتوانن ئاستێکی باڵاتری بەرگری لەجەستەدا دروستبکەن بەرامبەر نیسانە توندەکانی ئۆمیکرۆن، لەگەڵ ئەوەشدا کاسرین یانس جێگری سەرۆکی کۆمپانیای فایزەر دەڵێت، پیویستمان بە ڤاکسینێکە بنەبڕکەربێت بۆ ئۆمیکرۆن و هەر گۆڕاوێکی بەهێزی دیکە.

بابەتی پێشتر

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و "مێتاڤێرس" ‏بەرهەمدەهێنێت

بابەتی دواتر

هەسەدە ژمارەی ئەو داعشانەی خۆیان ڕادەستكردووە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share