(ڤیدیۆ) دێربیی بچووکی کەتەلۆنیا بە یەکسانبوونی بارسا و جیرۆنا کۆتاییهات

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا بەبێ گۆڵ به‌رامبه‌ر جیرۆنا یەکسانبوو.

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (28)ی “لالیگا، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی جیرۆنای کرد.

یارییەکە بە بەبێ گۆڵ لە نێوان دوو جەمسەرە کەتەلۆنییەکەدا کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی هێرشبەرانی هەردوو یانە هەوڵی بێوچانیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام هیچکام لە جەمسەرەکان سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی بەرشلۆنە دوو خاڵی لەدەستدا و بە‌ (72) خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها یانەی جیرۆنا بە (35) خاڵەوە چووە پلەی (11).

بابەتی پێشتر

باشترین وەرزش بۆ رۆژوەوان چییە؟

بابەتی دواتر

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن<br>بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و یونایتد براوه‌ بوون و بارسا دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، هه‌شت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یوڤانتۆس یاریی لوتکه‌ی له‌ چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو…
Total
0
Share