بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە بارانبارینی بەهێز بۆ سەر سەرجەم ناوچەکان و پێشبینیی بارینی زیاتر لە 60 ملیمەتر باران دەکات لە سەرجەم ناوچەکان.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، “ئێوارەى رۆژى سێشەممە رێکەوتى 11-4-2023 شەپۆلى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست هەرێمى کوردستان بە کەشێکى ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت شەپۆڵێکى بارانبارینى بەهێز تەواوى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە” .
لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا ئەو گۆڕانکارییانە خراوەتەڕوو کە بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلەوە دروستدەبێت کە بریتیدەبن لە:
یەکەم: باران بارین و دەسپێکى باران لە ئێوارەى ڕۆژى سێ شەم دەست پێدەکات بە گشتى لەشەودا باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و لە رۆژى چوارشەم شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانى بەردەوام و بەهێز و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم ,ئێوارەى رۆژى چوارشەم باران بارین هەر بەردەوامى دەبێت و کاریگەرى ئەو شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ رۆژى پێنج شەم وشەپۆڵى باران بارین لەسەر ناوچەکەمان لەسەر شێوازى بارانى مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت بە لاوازى تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە .
دووەم: زیاد بوونى خێراى با لە کاتى باران بارین هەندێ کات لەکاتى باران بارین خێراى با زیاد دەکات بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا ئەگەرى هەورە تریشقەش لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با .
سێ یەم: نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (8-10) پلەى سیلیزى وە رۆژى پێنج شەم ئەم نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت لە ئەنجام ئەگەرى تەزرە بارینیش دەبێت
پێشبینییەکانی کەشناسی دەریدەخات:
1- ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە سەرجەمى ناوچەکان لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە سەرووى 60 ملم دەبێت لە هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەت بەشى رۆژهەڵاتى ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم .
2- ئەگەرى گۆڕانکاری هەیە دروست بێت لە کەشى ناوچەکەمان جا ئەم گۆڕانکاریەش یان بەکەم بوونەوەى باران بارین دەبێت یان زیاد بوونى باران لەسەر ناوچەیەکى دیارىکراو.