میدیای فەرمیی یەکێتی: کەناڵەکەی زمانحاڵی نەوەی نوێ تای هەڵبژاردن گرتوویەتی

میدیایی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات کە کەناڵی NRTی زمانحاڵی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە حەرەکەی کۆن و دەستی ئاشکرا، کار لەسەر شێواندنی راستیی ئەو هێرش و هەوڵی تیرۆرکردنە دەکات کە مەزڵوم عەبدی و فەرماندە ئەمریکییەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کردە ئامانج.

لە نووسینەکەی پی یو کەی میدیادا هاتووە، ” NRT كە كەناڵ و زمانحاڵی نەوەی نوێیە، لە كاتی هەڵبژاردنەكانیشدا حەماس و تا دەیگرێت، بەڵام ئێستا حەماس و تاكەی بۆ بەلاڕێدابردنی كەیسەی فڕۆكەخانەیە بە هەمان مەیل و دڵخوازی كەتنكەر و دەستەكانی هاوەڵی كە لە هەولێرە، بۆیە كەناڵەكەی نەوەی نوێ هاتووە بە هەمان داڕشتن و تۆمەت راپۆرتەكەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی بەئاڕاستەی تردا دەبات”.

دەڵێت، “ئەوانەی حەزیان بەلاڕێدابردنە، جوتیار عادلی وتەبێژەكەی مەسرور بارزانی و چاوساغ و هەواڵدەرەكانییەتی كە بەشدارن لە هەوڵی تیرۆرە نێودەوڵەتییەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دەركەوت نەوەی نوێش لەو خەتەیە  و كاركردنیان بۆ شێواندنی راستییەكە و هەڵوێستیشیان وەك میدیا و سیاسەتی حزبەكەشی ئەوە دەسەلمێنن، لە كاتێكدا خودی مەزڵوم عەبدی راستییەكەی ئاشكراكرد، كە خۆی بە ئامانجگیراوەكەیە و دەڵێت: “تۆمەتباركردنی یەكێتی بۆ شاردنەوەی راستییەكانە”، كەواتە ئەوەی جوتیار عادل و مەسرور بارزانی و شاسوار كاری لەسەر دەكەن”راستیەكە نییە”، خۆ دیاریشە، هەڵوێست و پەیامەكانیان وەك ” شاهیدن ” چی دەبێژن”.

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، “بۆ ئیدانەی ئەو كەتن و پەلامارە بۆ هەوڵی تیرۆر، خەڵكی سلێمانی ئیدانەیان كرد و خودی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی راپۆرتی هەبوو، بەڵام كەناڵی NRT ـەكەی شاسوار و نەوەی نوێ بەسێبەر و رەسمییەوە، رووماڵیان نەكرد، وەكچۆن كەناڵی كوردستان 24 و باس و هەموو ئەوانەی دیكەی مەسرور بارزانی – روماڵیان نەكرد، چونكە پێیان قەدەغەكراوە و زیانی بۆ كەتنەكەیان هەیە”.

PUK میدیا دەڵێت، “ئیشكردنی میدیایی NRT وەك زمانحاڵی نەوەی نوێ لەم پرسەدا بە ئاراستەی شێواندن و تۆمەت، دوو جۆرە یەكێكیان بانگەشەی هەڵبژاردنە، ئەوەی دیكەشیان وەعد وەرگرتنە لە پارتی كە دەنگی بۆ كۆبكاتەوە”.

نووسیویەتی، “بۆ بەبیرهێنانەوەش، لە هەڵبژاردنی پێشوو دا نەوەی نوێ، لەگەڵ تەڤگەری ئازادی هاوپەیمان بوو، دوو كورسیشیان بەركەوت، كە بە نزیكی پەكەكە ناویان دەهێندرا، بەڵام دیارە ئەمجارە نەوەی نوێ دوای شەفاعەتی پارتی لای توركیا، بارەكەی بەلای ئەنكەرەدا بۆ راستكردووەتەوە و ئێستا پێكەوەن، نەوەی نوێ و كەناڵەكەیشی ئیلتزامیان هەیە، وەك ئیلتیزامی میدیایی چاوساغانی هەوڵی تیرۆركردنەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە لە هەولێرەوەیە”.

لە کۆتاییدا دەڵێت، “هەندێك رووداو خۆیان دەستەكان ئاشكرا دەكەن و ماسكەكان لادەبەن!”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بوکێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا تەقە دەکات هەڵدێت

بابەتی دواتر

وادەی پەسەندكردنی یاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌…
Total
0
Share