پەرلەمانی عێراق لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە دەنێرێتە سلێمانی

سەردانی شاندێكی باڵای عێراق بۆ شوێنی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی – 8/4/2023

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی لێكۆڵینەوەكردن لە رووداوی هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، سەردانی شارەكە بكەن.

د. كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێستای راگەیاند، بڕیارە شاندەكە كاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و وەك فراكسیۆنی یەكێتی پێشوازییان لێدەكەن.

وتیشی، دوای لێكۆڵینەوەكردن لە شوێنی رووداوی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەكە، شاندەكە بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن و لەوێش كۆبوونەوەیان دەبێت.

دوای هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە پێكدەهێنن بۆ ئەوەی راپۆرتی بەپەلە پێشكەشبكات “لەپێناو گرتنەبەری ئەو رێكارانەی، كە سەروەریی عێراق و گیانی هاوڵاتییانمان لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەكدا دەپارێزن”.

بابەتی پێشتر

حەوت راوچی لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوویدا

توێژەرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەوە ڕوویدا. مەسعود عەبدولخالق توێژەری سیاسی لە لێدوانێكدا…
Total
0
Share