بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵیی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر

رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و  وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جۆ بوچینۆ دووپاتیکردەوە کە بۆردومانەکە کاروانێکی هێزەکانیانی لە شاری سلێمانی کردووەتە ئامانج و ئەو کاروانەش ئەفسەرانی سوپای ئەمریکا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدەی تێدابووە.

رۆژنامەی “العرب” لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک له سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دوو بەرپرسی ئه منییەوە رایگه یاند، له کاتی ئه و هێرشه گوماناوییه دا، مه زلوم عه بدی و سێ که سی سەربازیی ئه مریکا له نزیک فڕۆکەخانه که بوون.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، “هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر بەردی بناغەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانە، پێشتریش ئەنقەرە بەشداریی لە تەسفیەکردنی زۆرێک لە سەرکردەکانی پەکەکەدا هەبووە”.

چاودێران دەڵێن، ئەو هێرشە خێرایەی  پارتی و حکومەت بۆ سەر سلێمانی دەستیانپێکرد، راستەوخۆ دوای بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێشتر زانیاریی لەسەر هێرشەکەی تورکیا هەبووە و پێشتریش ئیمکاناتی هەواڵگریی بۆ تورکیا دابینکردووە، بە تایبەت کە عەبدی بووەتە دوژمنێکی هاوبەشی ئەنقەرە و هەولێر لە یەک کاتدا.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە دەڵێت، بەهۆی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی یەکێتی لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا و هاوئاهەنگیی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پارتی وەک سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی لە هەولێر دەیبینێت.

عەبدی پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئەمریکا هەیە و هێزەکانی “هەسەدە” پشت بە پشتیوانیی راستەوخۆی ئەمریکا دەبەستن بۆ چەکەکانیان، واشنتۆن بە هاوپەیمانێکی جەوهەری لێیدەڕوانێت لەبەرامبەر داعشدا، هەڵوێستێک کە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نەیتوانی بیپارێزێت، دوای ئەوەی داعش لە عێراق شکستی هێنا.

رۆژنامەکە باس لەوەدەکات، ئەوەی زیاتر وایکردووە کە پارتی وابیربکاتەوە مەزڵوم عەبدی بووەتە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی هەولێر، ئەوەیە کە سەرکەوتوو بووە لە بونیادنانی پەیوەندیی سێ قۆڵی لەگەڵ و بافڵ جەلال تاڵەبانی و فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا.

 

رۆژنامەی العرن دەڵێت، ” جوتیار عادل وتەبێژی حکومەت، هۆکاری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ “ئەو دۆخە ترسناکە گەڕاندەوە کە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و بەکارهێنانیان لە کارە نایاساییەکاندا، وەک ئاماژەیەک بۆ دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتیمانی لە پارێزگاکەدا”.

“العرب” نووسیویەتی، “لەبری ئەوەی خودی هێرشەکە ئیدانە بکات، وتەبێژی حکومەت وتی، “پێویستە کۆتایی بەو کارە ناڕەوایانە بهێنرێت، گەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەت و حوکمڕانی شایستە کە لەگەڵ خەڵکی سلێمانیدا بگونجێت و خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیان بکات، هەروەها کۆتایی بەو دۆخەی ناوچەکە بهێنرێت”.

دوای هێرشەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەشداریی دەزگای هەواڵگریی حکومەتی هەولێر کرد لە پشت هێرشەکەوە و وتی، “ئۆپەراسیۆنی تاوانکاری و پێشێلکردنی سنوورەکانی هەرێم و عێراق بە چاوی ئامێرێکی ئەمنی هەواڵگری ناوخۆیی و ڕێنماییەکەی کارێکی نامۆ و سەیر نییە، ئێمە مێژوویەکی دوورودرێژیمان لەگەڵیدا هەیە”.

بەپێی شیکارییەکەی رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “پێدەچێت ئەو هێرشە بووبێتە هۆی ئەوەی هەموو دەرفەتەکانی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا دابخرێن، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە راگەیەندراوەکەیدا رایگەیاندووە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردوودا سەبریان هەبووە لە پێناو پاراستنی هاوئاهەنگی و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان، بەڵام بەردەوامی ئەو هەڵسوکەوتە نەشیاو و نالەبارەی پارتێکی سیاسی لە ژێر حکومەتێکی تاکلایەنەی خۆسەپێنراودا هەموو سنوورەکانی بەزاندووە و دۆخەکەی گەیاندووەتە بنبەست.”

باس لەوەدەکات، ئەو هێرشە خێرایەی پارتی بۆ سەر یەکێتی و شاری سلێمانی دەستیپێکرد، راستەوخۆ دوای ئەوەی هەوڵی تیرۆرکردنەکە روویدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێشتر زانیاریی لەسەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا هەبووە و ئیمکاناتی هەواڵگریی پێشوەختەی بۆ دابینکردووە.

هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر بەردی بناغەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایە، لە سەردەمی پێشووتردا بەشداربووە لە تەسفیەکردنی زۆرێک لە سەرکردە و بەرپرسانی پەکەکە، جا ئەوانەی پەنایان بۆ کوردستانی عێراق بردبێت یان ئەوانەی لە کوردستانی تورکیا چالاک بوون.

لە دیارترین ئەو بەرپرسانەی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە یەک ساڵی رابردوودا بوونە قوربانی ئەم هەماهەنگییە، ئەحمەد روبال، بەرپرسی سەربازی و جێبەجێکاری ناوچەی مەخموور و محەمەد دۆغان نازناوی “دیلاز جابر”، بەرپرسی سەربازیی پەکەکە لە دەڤەری چەمچەماڵی نزیک کەرکوک.

بابەتی پێشتر

20 ساڵ بەسەر ئازادکردنی عێراق تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان رێگانادەن كۆبوونەوە لەسەر هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەفر رێگەی بیارە – تەوێڵەی گرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لەوەی بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە، رێگەی سەرەكیی بیارە – تەوێڵە گیراوە. لە ئاگادارینامەیەكدا…
Total
0
Share