بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی سلێمانی وەفدێكی عێراق دەگاتە سلێمانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لە تەقینەوەکەی دوێنێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکۆڵنەوە.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ” لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات و لە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکۆڵنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وا بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لیژنەیەکی دەرخستنی راستییەکان پێکبهێنێت لە لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمان و سەردانی سلێمانی بکەن”.

بابەتی پێشتر

مەندەلاوی: فڕۆكەخانەی سلێمانی پابەندی یاسا و رێنماییە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەوانییە

بابەتی دواتر

ئەمریكا ژێردەریاییەك رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share