محەمەد بن راشد: ئیمارات لە داهاتوودا بەهێزتر و گەورەتر و جوانتر دەبێت

سزا داراییەكە لە 1ی حوزەیرانی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت

محەمەد راشد ئال مەکتوم رایگەیاند، ئیمارات دەوڵەتێکی ئابوورییە، پێشینەی نیشتمانیی وڵاتەکە ئابوورییە و لە دهاتووشدا بەرەو باشتر دەچن.

محەمەد بن راشد ئال مەکتوم سەرۆک وەزیرانی ئیمارات لە تویتێکدا رایگەیاند، “بەپێی راپۆرتێکی نوێی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی ئیمارات بە رێژەی %2.4 بەشداریی لە هاوردەکردنی کاڵاکان لە جیهاندا دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیمارات لە ساڵی 2022 دا بە بەهای 599 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە، بە رێژەی %41 بەراورد بە ساڵی رابردووتر گەشەی کردووە، پلەی 11ەمینی لە لیستی ئەو دەوڵەتانەدا گرتووە کە زۆرترین هاوردەیان کردووە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ساڵی 2022 دا بە بەهای 1.27 ترلیۆن دۆلار ئیمارات مامەڵەی کاڵا و خزمەتگوزاریی هەبووە، کە 233 ملیار دۆلاری لە بەرژەوەندیماندا بووە”.

ئال مەکتوم لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیویەتی، “ئیمارات لە داهاتوودا لە 2023 باشتر و گەورەتر و بەهێزتر دەبێت، ئێمە دەوڵەتێکی ئابوورین پێشینەی نیشتمانیمان ئابوورییە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتان لەسەر بنەمای گەشەی ئابووری دەمێنێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

توركیا كێشە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دروستدەكات

بابەتی دواتر

دوو کۆچبەری عێراقی لە کەمپێکی پەنابەران بریندار دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share