کەسێك بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی سیانی دیکە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، کەسێک دەستگیرکراوە کە تۆمەتباربووە بە کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لەدوای ئەوەی لە 29ی 3 زانیاریمان بەدەستگەیشت لەسەر هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب بەناوی (ح ، ک ، ح) کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک لە پارێزگای موسەننای باشووری عێراق دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ خۆحەشاردان رووی لە شاری سلێمانی کردووە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دیاریکردنی شوێنی تۆمەتبار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان داواکرابوو، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک وبرینداربوونی سێ کەسی دیکە لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییدا”.
ئاشکراشیکرد، “دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە و لەبەر تایبەتمەندی رووداوەکە و شوێنی روودانی وووداوەکە، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی وەرکا دەکرێتەوە لە پارێزگای موسەننا”.

 

بابەتی پێشتر

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئابووری جیهان بە خاوترین گەشەسەندندا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە شارەوانیی سلێمانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share