سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئابووری جیهان بە خاوترین گەشەسەندندا تێدەپەڕێت

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ئابووری جیهان خاوترین گەشەسەندنی لە ساڵی 2023 تێدەپەڕێت کە  پێشبینی دەکرێت بە تێکڕا %3 بێت.

کریستالینا گۆرگییڤا بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە وتارێکدا کە لەبەردەم ژمارەیەک دیپلۆماتکار لە واشنتن پێشکەشی کرد رایگەیاند، “وێڕای بەهێزی بازاڕەکانی کار و خەرجییە بەکاربەرەکان لە زۆرینەی ئابوورییە پێشکەوتووەکاندا، گەشەسەندنی ئابووری جیهان پەیوەستە بە دووبارە کرانەوەی بازاڕی چین، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا گەشەی ئابووری جیهان بگاتە %3، کە ئەمە خاوترین گەشەسەندنە لە ساڵی 1990 ەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێك لەو وڵاتانەی داهاتیان کەمە، رووبەڕووی کێشەی قەرزکردن بوونەتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوودی بانکە ناوەندییەکانەوە”.

ئاشکراشیکرد، “پێشبینییەکانمان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ئەوەیە پێناچێت گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە رێژەی گەشەسەندنی ساڵانە رووبدات، بەڵام هێشتا لەبەردەم ئالنگاری مەترسیدارداین وەک شەڕی ئۆکرانیا و ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

 

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەمڕۆ بە فەرمی نیگەرانییەكانمان گەیاندە كونسوڵی گشتیی توركیا

بابەتی دواتر

کەسێك بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی سیانی دیکە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share