ریزبەندیی وڵاتانی عەرەبی لەڕووی دیموكراسییەوە بۆ ساڵی 2022

گروپی ئیكۆنۆمیست پێنوێنی دیموكراسیەت لە جیهاندا دەخاتەڕوو و ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی ئاشكرادەكات.

پێنوێنی دیموكراسیەت راپۆرتێكە كە لەلایەن یەكەی توێژینەوەی ئابوری سەر بە گروپی (ئیكۆنۆمیست- Economist)ی بەریتانییەوە ئامادەكراوە و تیایدا پێوەری دیموكراسیەت لەسەر بنەمای ئاستی پابەندیی وڵاتان بە پێوەرە دیاریكراوەكانی وەك پڕۆسەی هەڵبژاردن و فرەیی، ئەرك و توانای حكومەت، بەشداریی سیاسی، رۆشنبیری سیاسی و ئازادییە مەدەنییەكان دیاریدەكات.

لەسەر ئەو پێوەرانەش هەڵسەنگاندن بۆ وڵاتان دەكرێت لە سفرەوە تا 10.

بەپێی راپۆرتەكە، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا پاشەكشەیەكی دیكەی كردووە لە ئاستی هەرێمایەتی پێنوێنی دیموكراسیەت بۆ ساڵی 2022. ناوچەكە ئاستی خوارەوە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە پێنوێنییەكە گرتوونیەتەوە. بەجۆرێك پێنج وڵات لە كۆی 20 وڵاتی ناوچەكە ریزبەندی 10 كەمترینی ریزبەندییە جیهانییەكەیان گرتووە.

ریزبەندیی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە بەمجۆرەیە:

 

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. رووداوێكی هاتوچۆ برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

دەستەی دەستپاكی: تەنها لە 2023ـدا 1088 كەس بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share