سێ تۆمەتباری بیانی کە لە هەولێر و دهۆکەوە بۆ بەغداد هەڵاتبوون دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سێ تۆمەتباری بیانییان دەستگیرکردووە کە لە شارەکانی دهۆک و هەولێرەوە هەڵاتبوون.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزێک لە پۆلیسی فریاکەوتنی بەغداد – ڕەسافە توانیویانە سێ تۆمەتبار بە رەگەزنامەی بیانی دەستگیربکەن، کە بەپێی مادەی (41) لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارانە لە شاری هەولێر و دهۆکەوە بەرەو بەغداد هەڵاتبوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان ئێستا لەلایەن پۆلیسی لێکۆڵینەوەی بەغدادەوە راگیراون.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ساڵیادی هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەم سەرۆكی كوردە

بابەتی دواتر

كۆبرایەكی 1.5 مەتری فڕۆكەیەك ناچار بە نیشتنەوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share