ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندران

ژمارەیەك هەلی کار بە شێوەی گرێبەست لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەندران و دامەزراندنەكان لە رێگەی پێشكەشكردنی سیڤی-یەوە دەبن.

لە راگەیەندراوێكدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە، لە رێگەی سیڤییەوە 10 هەلی کار بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنن بۆ شارەزایانی بوارەکانی:-

Cyber Security

Computer Networking

Data Analysis

Incident Handling

Graphic Designer

دەزگای ئاسایش داوا لە شارەزایانی ئەم بوارانە دەكات لە رۆژانی (10 تا 13ـی 4/2023) سیڤی-یەکانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی سنووری نیشتەجێبوونیان كە پێكهاتوون لە  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین.

راشیگەیاندووە كە دەبێت داواکار نیشتەجێی سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بێت کە ئاماژەیان بۆ كراوە.

بابەتی پێشتر

یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە لێكدانەوە گەردوونییەكان دیاریكرا

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share